سەردێڕ:

هاوسەرەکەی زیلینسکی باس لە دۆخی ژیانی تایبەتییان دەکات لە دوای جەنگەوە

PM:11:51:29/04/2022

16168 جار خوێندراوەتەوە

خانمی یەکەمی ئۆکرانیا دەڵێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە نەیتوانیوە هاوسەرەکەی ببینێت و ئەویش هەروەک خەڵکی ئاسایی لە تەلەڤیزیۆنەوە چاوی پێی دەکەوێت.


ئۆلێنا زێلێنسکا خانمی یەکەمی ئۆکرانیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی پۆڵەندی رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە و لەوکاتەوەی جەنگ دەستیپێکردووە نەیتوانیوە چاوی بە هاوسەرەکەی بکەوێت. دەشڵێت، "منیش هەروەک خەڵک سەرۆک دەبینم، تەنها لە تەلەڤیزیۆن و لەو ڤیدیۆیانەی کە تیایدا وتار دەدات."

زێلێنسکا باسی لەوەشکردووە، جەنگ گۆڕانکاری بەسەر هاوسەرەکەیدا نەهێناوە، بەڵکو ئەو هەمیشە بەو شێوەیە بووە و هەموو کات پیاوێک بووە کە مرۆڤ دەتوانێت پشتی پێببەستێت.

هاوشێوەی لێدوانەکانی هاوسەرەکەی، زێلێسنسکای هاوسەری سەرۆکی ئەو وڵاتە؛ روسیا تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی "جینۆساید"، سەرەڕای ئەوەی کە روسیا ئەو قسانە رەتدەکاتەوە.

لە وەڵامیدا بۆ ئەو پرسیارەی کە وا چ قسەیەکی هەیە بۆ دایکان و هاوسەرانی ئەو سەربازە ئۆکرانییانەی دەڵێت کە لە بەرەکانی جەنگدان، ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر ئەو هەموو تابووتە پێیان نەڵێت چ کارەساتێک روودەدات، ئەوا من هیچ شتێکم نییە کە بیڵێم."

ئەمەش لە کاتێکدایە، جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا پێی ناوەتە رۆژی ٦٥ـەم و گرژی و ئاڵۆزییەکان رۆژانە بەردەوامیان هەیە.













گەلەری