سەردێڕ:

هونەرمەند هاوتا ئەسعەد کۆچی دوایی کرد

PM:07:28:07/04/2022

25160 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئێواری ئەمڕۆ هونەرمەندی ناوداری کورد و شاری هەولێر، هاوتا ئەسعەد لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


هونەرمەند هاوتا ئەسعەد برای هونەرمەندی ناودار زیاد ئەسعەدە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٦١ی شاری هەولێرە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا هاوتا ئەسعەد بەهۆی توشبوونی بە شێرپەنجەی سییەکان لە شەقلاوە گیانیلەدەستداوە، ناوبراو ماوەی ساڵێکە توشی ئەو نەخۆشییە بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە شەقلاوە ژیاوە.

 

لە ساڵی ١٩٨٣وە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بەخۆیەتی و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە و یەکێک لە منداڵەکانیشی هونەرمەندن.

رزگار کۆچەر، هەولێر

May be an image of 1 person













گەلەری