PM:12:18:28/02/2022
15900 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت، گروپێک لە هاوڵاتییانی بەرگریکاری ئۆکرانی دەستیان بە دروستکردنی بتڵی شوشەی سوتێنەر "مۆڵۆتۆف" کردووە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە دژی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەی شەش رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و لە پاڵ سوپای ئەو وڵاتەدا هاوڵاتییان بۆ بەرگریکردنی لە خۆیان دەستیان داوەتە چەک.