سەردێڕ:

دادگای فیدڕاڵی: فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نادەستورییە

PM:01:41:15/02/2022

11808 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێچەوانەی دەستورە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا، یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نادەستورییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دادگای فیدڕاڵی حکومەتی هەرێمی پابەندکردووە بە رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵی.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دادگای باڵای فیدڕاڵی حکومەتی هەرێمی پابەندکردووە بەوەی وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری فیدڕاڵی بەدواداچوون و چاودێری سەرجەم گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەباینی ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنی خۆی لەبارەی دۆسییەی ٥٩ی فیدڕاڵی ی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ رەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵی سازکرد. 














گەلەری