سەردێڕ:

دادگای باڵای فیدڕاڵی بریاریدا بە دوورخستنەوەی ھۆشیار زێباری لە کاندیدی سەرۆک کۆمار

PM:01:22:13/02/2022

11712 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی بریاریدا بە دوورخستنەوەی ھۆشیار زێباری لە کاندیدی سەرۆک کۆمار.


دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی دانیشتنێکی لەبارەی ئەو سکاڵایەی لەسەر هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆسی سەرۆک کۆمار تۆمار کرابوو سازکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە سایشتەنەبوونی هۆشیار زێبار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و نابێت خۆی کاندید بکات.

رۆژی ٦ی ٢ی ٢٠٢٢ دادگای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، لەسەر سکاڵای ئەو کەسانەی لە رێکەوتی ٣١ی ١ی ٢٠٢٢ لە سەر خۆکاندید کردنی هۆشیار زێباری تۆمارکرابوو، دادگا بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم رێوشوێن و رێکارەکانی هەڵبژاردنی هۆشیار زێباری بەشێوەی کاتی تا کاتی یەکلایی کردنەوەی دۆسییەکەی.

سکاڵاکەش لەلایەن چوار پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق کە بریتی بوون لە عەلی توركی جسوم، دیلان غەفور ساڵح، كاروان عەلی یاروەیس و كەریم شكور تۆماركرا و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە كاندیدكردنی زێباری پێچەوانەی ئەحكامەكانی دەستوورە.

دواتر، لە ٩ی ٦ی ٢٠٢٢ دادگاى فیدراڵى عێراق ئەمڕۆی وەک کۆتا رۆژی یەکلایی کردنەوەی کەیسەکەی هۆشیار زێباری دەستنیشانکرد.

بەهۆی بڕیارەکەی دادگاوە بەشێک لە لایەنەکان بڕیاریاندا، کە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نەکەن و دانیشتنەکە بەڕێوەنەچوو.

هەرهەمان رۆژ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا جارێکی دیکە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکاتەوە و تاوەکو کاتژمێر ٣ی رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.













گەلەری