سەردێڕ:

وێنە.. ١٣ ساڵ بەر لە ئێستا؛ لە هەمان رۆژی دانەردا برایەکی گیانی لەدەستداوە

PM:06:33:12/02/2022

67064 جار خوێندراوەتەوە

پاش تێپەڕینی ١٣ ساڵ؛ دانەری ١٠ مانگ لە هەمان رێکەوتی گیانلەدەستدانی برایەکی؛ کە یەکەم کوڕی خێزانەکە بووە، دانەریش گیانی لەدەستداوە. ئەوە جگە لەوەی دانەر چوارەم کوڕی ئەو خێزانەیە کۆچی دوایی بکات.


ئەو برایەی دانەر لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ بووە و یەکەم کوڕی ئەو خێزانە بووە، بەڵام پاش ساڵێک لە لەدایکبوونی و لە ١٧ی ١٢ی ساڵی ٢٠٠٨ گیانی لەدەستداوە.

بەڕێز نەبەز ساڵح؛ براگەورەکەی دانەرە؛ دانەریش هاوشێوەی ئەو لە ١٧ی ١٢دا گیانی لەدەستدا. پێدەچێت ئەو رێکەوتە بۆ ئەو خێزانە چیرۆکی ناخۆشی لەدوابێت.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢١، لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر لافاو دروستبوو ١٢ كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسیش بێسەروشوێن بوون، کە یەکێکیان شوانێک بوو ئەوی دیکەش دانەر نەبەزی تەمەن ١٠ مانگ بوو، چەند كەسێكیش بریندار بوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوارەبوونی خەڵكێكی زۆریشی لێكەوتەوە.

لە رێکەوتی ٦ی ١ی ٢٠٢٢ نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، تەرمی "ئومێد نامیق" ئەو شوانەیان دۆزیوەتەوە کە رۆژی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ لە هەولێر لافاو بردبووی.

ئەمڕۆش پیاوێک لە گوندێکی ناحیەی شەمامک کەللـەسەری منداڵیکی دۆزیبووەوە و گومانی کردبوو دانەر بێت، پاش ئەوەی پۆلیسی لێئاگادارکردبووەوە، دڵنیا بوونەوە لەوەی ئەوە تەرمی دانەرە. کە تەرمەکە پێکهاتبوو لە کەللـەسەر و چەند ئێسک و پروسکێک.

رزگار کۆچەر، هەولێر

هـ.ئـ

No description available.













گەلەری