سەردێڕ:

تەرمی دانەری ١٠ مانگ دۆزرایەوە

AM:10:44:12/02/2022

27724 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەو تەرمەی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سۆربەش کاکەڵای سەر بە ناحیەی شەمامک لە قەزای قوشتەپە دۆزرایەوە، دانەر نەبەزی ١٠ مانگە.


ئەمڕۆ شەممە، سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەلوێر رایگەیاند، ئەو تەرمی دۆزراوەتەوە دانەری تەمەن ١٠ مانگە.

 

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا تەرمی دانەری ١٠ مانگ لەلایەن هێزەکانی بەرگری شارستانی هەولێر و پۆلیسەوە دەگەیەنرێتە پزیکشکی دادوەری هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای تەواوبوونی توێکارییەکە وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیانراوێک لەسەر ئەنجامی توێکارییەکە بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، تەرمی منداڵەکە لەلایەن شوانێکەوە دۆزراوەتەوە و چەند کەسێکی ئاگادارکردووەتەوە.

هاوکات، هاوڕێ ساڵح مامی دانەری ١٠ مانگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رێگەی ئەو جلوبەرگەی لە بەر تەرمەکەدا بووە ناسراوەتەوە کە دانەرە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک)کاتژمێر ٦ی بەیانی دوای گەڕانێکی ووردو چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی مندالێکیان دۆزیەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەرمەکە پێکهاتووە لە کەلەسەرو ئێسک و پروسک، لەکاتی ئێستادا خەریکی لێکۆلینەوەن لە شوناسنامەی منداڵەکە .

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢١، لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر لافاو دروستبوو ١٢ كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسیش بێسەروشوێبوون، کە یەکێکیان شوانێک بوو ئەوی دیکەش دانەر نەبەزی تەمەن ١٠ مانگ بوو، بەهۆیەوە چەند كەسێكیش بریندار بوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوارەبوونی خەڵكێكی زۆریشی لێكەوتەوە.

لە رێکەوتی ٦ی ١ی ٢٠٢٢ نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، تەرمی "ئومێد نامیق" ئەو شوانەیان دۆزیوەتەوە کە رۆژی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ لە هەولێر لافاو بردبووی.

 

هێرش قدر - هەولێر 

رزگار کۆچەر - هەولێر

 














گەلەری