سەردێڕ:

بەبیانووی ئەوەی رەگەزی خۆی گۆڕیوە؛ کوڕێک لە دهۆک کوژرا

PM:06:55:31/01/2022

29816 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک کەسێک برا ٢٣ ساڵەکەی خۆی کوشتووە و هەڵهاتووە.


لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن.

ئەوەش هاتووە، پاش گەڕان و لێکۆڵینەوە، تەرمی گەنجێکی ٢٣ ساڵ لە گوندی بابوخکێی سەر بە پارێزگاکە دۆزرایەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (د، ئـ) بووە و دوای دەستکەوتنی زانیاری ئەوە زانراوە کە کەسی بکوژ برای کەسەکەیە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

باس لەوەشکراوە، ئەو کەسەشی کوژراوە لە کوردستان ناژی و دانیشتووی دەرەوەی وڵات بووە.

هـ.ئـ

No description available.No description available.No description available.












گەلەری