سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی و مالیکی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە

PM:05:34:21/12/2025

1860 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی و نوری مالیکی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا چاوی کەوتووە بە نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و لە کۆبوونەوەکەداپەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراقیان تاوتوێ کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار لە عیراق.

 

 













گەلەری