سەردێڕ:

دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات

PM:05:11:21/12/2025

1508 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، رۆژی دووشەممە دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێدەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ ٢٢ـی مانگی ١٢، دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەستپێدەکات و لە زنجیرە هەزار و ١٣٤ تا زنجیرەی هەزار و ٢٧٣ کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە پارەکانیان لە بانکی TBI وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت وە یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم سال بێت وە ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.













گەلەری