سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە دەستگیرکردنی میران بەکر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:04:55:21/12/2025

1512 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، درەنگانی شەوی هەینی میران بەکر کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و ئەندام و کادری یەکێتییە، لەلایەن چەند چەکدارێکی ئەو حزبەوە دەستگیر کراوە و ئازاردراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پۆلیسی هەولێر وتی، لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و لایەنە پەیوەنیدارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکاری پێویست دەگرنە بەر بۆ دەرخستنی راستی و سەروەرکردنی یاسا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.

دەشڵێت، هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە بە هیچ جۆرێک رێگا نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات و ئازادیی کەسیی و کەرامەتی هاووڵاتیان بە هیچ بیانوێک پێشێل بکات.

لای خۆشیەوە، میران بەکر بە ئێن ئاڕ تی وت، لەلایەن چەکدارەکانەوە ئازاری زۆر دراوە و ئەویش سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە.

 













گەلەری