PM:04:40:21/12/2025
1120 جار خوێندراوەتەوە
لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی تورکیا، شاندی دەم پارتی سەردانی ئاکپارتی و پارتی کرێکارانی تورکیایان کرد و دوای کۆبوونەوەکان پەروین بوڵدان، سەرۆکی شاندەکەی دەم پارتیش وتی، کۆبوونەوەکانیان بەرهەمدار بووە و وتیشی، ئاشتی بە بێ هەبوونی بناغەیەکی یاسا بەدینایەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندی دەم پارتی لەگەڵ هەریەکە لە فراکسیۆنی ئاک پارتی و پارتی کرێکارانی تورکیا کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی تورکیا، ئەرکان باش سەرۆکی پارتەکە وتی، کارەکانی کۆمسیۆنی ئاشتی گرنگە و بەدیهێنانی ئاشتی بۆ وڵاتەکەمان زۆر گرنگە.
پەروین
بوڵدانیش وتی، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان هەبووە و جەختی لەوەش کردەوە کە ئاشتی
بە بێ هەبوونی بناغەیەکی یاسا بەدینایەت و گرنگە لەم قۆناغەدا ئەو بناغەیە بۆ
پرۆسەکە درووستبکرێت.
دوای
کۆبوونەوەکەشیان لەگەڵ شاندی ئاکپارتیش پەروین بوڵدان وتی، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ
ئاکپارتی زۆر بەرهەمدار بووە رایان گۆڕیوەتەوە و باسی لەوەشکرد لە داهاتوودا لەگەڵ
وەزیری داد و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دواتریش لەگەڵ سەرۆککۆماریش کۆدەبینەوە.
ئەمەش
لە کاتێکدایە شاندەکەی دەم پارتی بۆ هەمان مەبەست پێشتر سەردانی پارتی مەهەپەی
دەوڵەت باخچەلی و پارتی ئایندەی ئەحمەد داودئۆغڵویان کردبوو. وا بڕیاریشە رۆژی
دووشەمە سەردانی جەهەپە بکەن.