PM:04:09:21/12/2025
3448 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ دەڵێت، سبەینێ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، سبەینێ دووشەممە، لە هۆڵی سالار فەقێ لە چەمچەماڵ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.
وتیشی، هاوکارییەکانی سبەینێ لە سەنتەری
چەمچەماڵ دابەشدەکرێت، و هاوکارییەکان بە دوو قۆناغی جیاواز بەسەر ٦٢٠ خێزاندا
دابەشدەکرێت، قۆناغی یەکەم کاتژمێر ٩ـی بەیانی، و قۆناغی دووەم لە کاتژمێر ١ـی
پاشنیوەڕۆ دابەشدەکرێت.