سەردێڕ:

لە هەولێر چوار تۆمەتباری تاوانێکی کوشتن دەستگیرکران

PM:09:26:01/10/2025

1240 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری تاوانێکی کوشتن رادەگەیەنن، کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئەو تۆمەتبارە کەسێکیان بە دەستڕێژی گوللە کوشت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پۆلیس و ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی لە رێکەوتی ٢٨ـی مانگی رابردوو لە شەقامی کەرکوک نزیک بەشە ناوخۆی شەهید شەوکەوت لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەو، لە رووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتیەک بەناوی ( یوسف محمد ڕەشید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا، دەستبە لێكۆڵینەوەكرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەجی لە لایەن تیمەکانمانەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولیر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولێر، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کراو لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی بکوژەکانمان ئاشکرا کرد، کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوكە، تۆمەتبارەکان لە شەوی ٣٠ـی ئەیلول لەسەر هەمان کێشە تەقەیان لە هاوڵاتیەکی تر کردووە، بە سەختی برینداریانکردووە، تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی ئەو دوو تاوانە بەنیازبوون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر، لە بازگەی شێراوە سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیرکران.













گەلەری