سەردێڕ:

ئەپیکور: عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم دەکاتەوە

PM:08:05:01/10/2025

836 جار خوێندراوەتەوە

ئەپیکور، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی لەلایەن بەغداوە بە کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەغدا ١٦ دۆلار بۆ تێچووی گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت دەداتە کۆمپانیاکان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)، لە تۆڕی پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، دەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بازرگانێکی دیاریکراوی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان نەوتەکە دەفرۆشێت و شایستەی کۆمپانیاکان لە هەژماری ئێسکرۆی تایبەت بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دادەنێت، ئەوەش پێدانی پارە بە کۆمپانیاکان زامن دەکات.

ئەپیکور دووپاتیشی کردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق ١٦ دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت دەداتە کۆمپانیاکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ٢٧ـی مانگی رابردوو، دوای ١٦ ساڵ لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا کرا، پێشتر حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاندووە کە رێککەوتنی رادەستکردنی نەوت بۆ سێ مانگە و بۆ هەڵبژاردنە.














گەلەری