نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٣ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٣٤٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٣٠ دۆلار نزمبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا،لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە،"زێڕ گومرگی ناخرێتە
سەر!" بەڵام هیچ وردەکارییەکی تری نەخستەڕوو، دوای پۆستەکەی ترەمپ، نرخی زێڕ
بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو بە رێژەی ٢.٤٪ دابەزی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٩ هەزار دینارە