AM:01:53:13/08/2025
2916 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین و ئەو کارەی بەرامبەری کراوە پێشێلکارییەکی روونی دەستوور و یاسایە.
هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، "ئێمە وەک وەک بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین".
ئاماژە بەوەشکراوە،
دەستیگریکردنی شاسوار عەبدولواحید و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار پێشێلکارییەکی
روونی پڕگەکانی دەستوور و یاسایە و دژی ئەو کارەین.
باسی
لەوەشکردووە، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی شاسوار عەبدولواحید دەکەین و داوا دەکەین کە بەپێی رێکارە یاساییەکان مامەڵە
بکرێت.