PM:02:47:04/08/2025
16456 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی تێگەیشتنی باشتریان هەیە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، دەشڵێت،"هیوادارین پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێندرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، تێگەیشتنی باشتر هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هیوادارن پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێندرێت.
وتیشی، گەڕانەوە بۆ رێککەوتن و یەکسانی و هاوبەشی، لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ باشترین چارەسەرە
و دەیانەوێت دەستوور جێبەجێ بکرێت.