AM:10:27:30/07/2025
24312 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی دەرەوەی هەرێم دەتوانن سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەنجومەنی راژەی عێراقی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم لە دانیشتوانی پارێزگاکانى دەرەوە ئاگادار دەکرێنەوە، بۆ پرۆسەی دامەزراندنیان، لینکى ناردنى داتاکانى ئەنجومەنى راژەى گشتى فیدرالى لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەى سەرجەم تۆمارى گشتى زانکۆکان کراوە.
وتیشی، پرۆسەی دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵییە و بۆ
ئەم مەبەستەش ئەو خوێندکارانە ئاگادار دەکاتەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانى تۆمارى گشتى
زانکۆکانیان بکەن بۆ زانیارى و وردەکارى لەبارەى چۆنیەتى دەستپێکردنى پرۆسەکە و
پێشکەشکردنى فۆڕمەکانیان، دواتریش لە رێگەى تۆمارى زانکۆکانەوە راستەوخۆ
داتاکان بۆ ئەنجومەنى راژەى گشتى فیدرالى دەنێردرێت.