سەردێڕ:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق: زیاتر لە ٤١٠ ملیار دینار مووچەی مانگی ١٢ لای هەرێمە

AM:09:44:14/07/2025

1612 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٤١٠ ملیار دینار مووچەی مانگی ١٢ لای هەرێمە و دابەشی نەکردووە و پارەکەشی لەبەردەستدایە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزـی ٢٠٢٥، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق وتی، زیاتر لە ٤١٠ ملیار دینار مووچەی مانگی ١٢ لای هەرێمە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی عێراق وتیشی، سەرەڕای ئەوەی هەرێم ئەو پارەیەشی لەبەردەستدایە مووچەی پێ دابەشنەکردووە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، ٧٤ رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە، لەو داهاتەشی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەردەستێتی ئامادەنییە یەک مووچەشی لێ دابەشبکات.













گەلەری