سەردێڕ:

نەوت بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:15:14/07/2025

788 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزببووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش نرخەکەی کەمێک بەرزبووە و بە ٦٨ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای دەرئەنجامەکانی نێوان هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیلەوە دێت، هەروەها لە چەند هەفتەی رابردوودا، هەشت ئەندامی ئۆپیک پڵەس کە بریتین لە سعودیە، روسیا، ئیمارات، کوەیت، عومان، عێراق، کازاخستان و جەزائیر، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی ستراتیژی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئاب، ئاژانسەکانی هەواڵیش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ زیادبوونی خواست لەسەر بەنزین لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمریکا و هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکەی یۆنان لە دەریای سور گێڕایەوە.












گەلەری