سەردێڕ:

سەرچاوە ئاوییەکان: سەرکەوتنی گەورەمان لە بووژانەوەی کەرتی ئاودا بەدەستهێناوە

PM:09:08:08/05/2024

1284 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاویییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق توانیویەتی یەدەگی ئاوی بەرزبکاتەوە بەوپێیەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لێکتێگەیشتنی باش هەیە سەبارەت بە پرسی ئاو. دەشڵێت، لە لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ تورکیادا رێککەوتنی چوارچێوەی ئاو واژۆ کرا کە بەپێی ئەو رێککەوتنە بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو عێراق پشکی دادپەروەرانەی ئاو بەدەست دەهێنێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاویییەکانی عێراق رایگەیاند، دانوستانەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەبارەی پرسی ئاوەوە گەیشتووە بە لێکتێگەیشتنی باش.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا زیادکردنی بەردانەوەی ئاو بوو بۆ عێراق لەپێناو گلدانەوەی ئاوی زیاتر بۆ بەکارهێنانی لە پێداویستییە کشتوکاڵییەکاندا و لە لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ تورکیادا رێککەوتنی چوارچێوەی ئاو واژۆ کرا کە بەپێی ئەو رێککەوتنە بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو عێراق پشکی دادپەروەرانەی ئاو بەدەستدەهێنێت.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا یەدەگەکانی ئاو زۆر زیاد بوونە بەوپێیەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان لە وڵاتانی دراوسێش ئاوی بارانی گلداوەتەوە.

باسی لەوەش کرد، حکومەت چەند رێوشوێنیکی گرنگی گرتووەتە بەر سەبارەت بە دابینکردنی شێوازی ئاودێری نوێ بۆ جوتیاران، ئەوەش دەبێتە هۆی باشتر کردنی دۆخی کشتوکاڵ و بەکارهژێنانی ئاو بەشێوەیەکی ژیرانە.













گەلەری