سەردێڕ:

شۆفێرانی کەمپی نەوتی حەسیرە: لەبەرامبەر پێدانی کرێی مانگانە داوای کارتی دەنگدانمان لێ دەکرێت

PM:08:10:08/05/2024

1024 جار خوێندراوەتەوە

چەند شۆفێرێکی کەمپی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان بە ئێن ئاڕ تیان وت، داوایان لێ کراوە کارتی دەنگدان و فۆرمی خۆراک رادەست بکەن، بەپێچەوانەوە کرێی مانگانەیان بۆ خەرج ناکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، داوای کارتی دەنگدان و فۆرمی خۆراک لە زیاتر لە هەزار شۆفێر کراوە.

ئەو شۆفێرانە ئاماژە بەوەش دەکەن پێیان وتراوە، ئەگەر کارتی دەنگدان و فۆرمی خۆراک رادەست نەکەن ئەوا پارەی کرێی گواستنەوەی نەوتیان بۆ خەرج ناکرێت.

یەکێک لە شۆفێرەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان نەوت لە کەمپی نەوتی حەسیرەوە دەگوازنەوە بۆ پاڵاوگەی دوکان و تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکیان پێ نەدراوە و پێیان وتراوە، هەرکەس کارتی دەنگدان و فۆرمی خۆراک لەگەڵ خۆی نەهێنێت بۆیان خۆی بەرپرسیار دەبێت لە پێنەدانی کرێی مانگانەی.

محەمەد عەدنان-کفری













گەلەری