سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر: هاوکاری بانکی تی بی ئای دەکەین بۆ بەبانکیکردنی مووچە

PM:06:20:08/05/2024

2760 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم رایگەیاند، فەرمانبەرانی ھەرێم ناچار ناکەن بە کردنەوەی ھەژمار لە بانکێکی دیاریکراو من دەشڵێت، "ھاوکاری بانکی تی بی ئای دەکەین بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم".


ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، دوو بەربەست هەیە لەبەردەم نەناردنی مووچەی هەرێم ئەوانیش، نەناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران بوون.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا بانکی تی بی ئایش لە هەرێم بەشدار دەبێت لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران و هەموو زانیارییەک بەو بانکە دەدەن تاوەکو مووچەی زۆرینەی مووچەخۆران بەبانکی بکرێت. 
باسی لەوەش کرد، چاوەڕی دەکەن حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی چوار بنێرێت و حکومەتی کاربەڕێکەریش مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم کراوە و هەوڵدەدەن دایان بمەزرێمنن.
وتیشی، ئامادەکاریان کردووە بۆ وەگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆیان کردووە . 













گەلەری