سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: وڵاتانی جیهان پشتبەستنیان بە دۆلار کەمدەکەنەوە

PM:01:58:08/05/2024

1180 جار خوێندراوەتەوە

جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەشێک لە وڵاتان کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە دۆلاری ئەمریکی.


گیتا گۆپینات جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد، دوای چەند ساڵێک لە قەیران بەهۆی کۆرۆنا و ململانێکانی ئۆکرانیا، وڵاتان پێداچوونەوە بە هاوبەشییە بازرگانییەکانیان دەکەن لەسەر بنەمای رەچاوکردنی ئابووری و ئاسایشی نیشتمانی بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە دۆلار.

عێراقیش یەکێک لەو وڵاتانە و لەماوەی پێشوودا چەندین رێوشوێنی گرتەبەر بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلار بە تایبەت لە مامەڵە بازرگانیەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

لەو بارەیەوە راوێژکارێکی سودانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێکارەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەهای دۆلار سەرکەوتوو بووە و چاوەڕێ دەکرێت بەهاکەی بۆ نرخی فەرمی دابەزێت.













گەلەری