سەردێڕ:

هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی کێلێ لە پشدەر وەستا

AM:09:53:08/05/2024

968 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی کێلێ لە پشدەر وەستاوە و شۆفێرانی بارهەڵگر باس لەوەدەکەن، بەهۆی هەبوونی گرفت لە هاتوچۆکردنیاندا رێگای مەرزەکەیان داخستووە.


لەو بارەیەوە یەکێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم شۆفێرانی مەرزەکە بڕیاریان داوە مانبگرن، دژی ئەوەی رێگەیان نادەن بچنە هەولێر و پارێزگا جیاوازەکانی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، لە ئێسیادا سەرجەم رێگاکانی پارێزگای هەولێریان بەروودا داخراوە و نازانن لە کوێوە هاتوچۆ بکەن، بۆیە بڕیاریان داوە جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکەدا پەکبخەن.

سابر عەبدوڵا، پشدەر












گەلەری