سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی چەندین جۆر خواردنەوەی وزەبەخش قەدەغە دەکات

PM:05:38:02/05/2024

2040 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، دوای بەدواچوونەکانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەکانی تەندروستی چەندین جۆری خواردنەوەی وزەبەخش کە بە نایاسایی هاتوونەتە هەرێم و تۆمارنەکراون بڕیاری قەدەغەکردنیان بۆ دەرچووە. دەشڵێت، " لەنێویاندا رێد بۆڵ و تایگەر دوو خواردنەوەی وزەبەخشن کە قەدەغەکراون".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر لە نوسراوێکدا کە گشتاندنی تێدا کردووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی هەرێم تێیدا هاتووە، دوای بەدواداچوونەکانی لیژنەی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی بۆیان دەرکەوتووە کە چەندین جۆر خواردنەوەی وزەبەخش هەن کە نایاسایین و تۆمار نەکراون لە وەزارەتی تەندروستی.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەمڕۆوە بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی ئەو وزەبەخشانە چونکە بەبێ تۆمارکردن هێنراونەتە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێم و خواردنەوەیان شیاو نییە و داواش لە سەرجەم لیژنەکانی قائیمقامییەتەکانی ناوچەکانی هەرێم دەکات دەستبکەن بە کۆکردنەوەیان و لەناوبردنیان.

باس لەوەش کراوە، خواردنەوە وزەبەخشەکان ٣١ جۆرن و لە نێویشیاندا رێدبۆڵ، تایگەر، ئەسپی رەش، مۆنستەر، پرایم هەن کە قەدەغەدەکرێن و بۆ خواردنەوە رێگە پێدراو نین. وتیشی، " پێویستە لە نزیکترین کاتدا سەرجەم خواردنەوە وزەبەخشەکان کۆبکرێنەوە و لەناو ببردرێن".

No description available.

No description available.












گەلەری