سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر دوو کەس بریندار بوون

PM:11:29:29/04/2024

3228 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لەلایەن کەسێکەوە تەقە لە دوو هاوڵاتی کراوە و بەوهۆیەوە ئەو دوو کەسە بریندار بوون و یەکێکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو، لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام رووداوێکی تەقەکردن روویداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە وتەی شایەتحاڵان لەو رووداوەکەدا کەسێک تەقەی لە دوو کەسی دیکە کردووە و راستەوخۆ دوای تەقەکردنەکە هەڵهاتووە.

هاوکات، چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو دوو کەسەی تەقەیان لێ کراوە کەسیان گیانیان لەدەست نەداوە، بەڵام کەسێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار لە کۆمەڵگای مەلائۆمەر و گوندی شەوک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە دروست بووە زیانی گیانی لێ کەوتووەتەوە.

ئومێد چۆمانی- هەولێر













گەلەری