سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرزبووەوە

PM:06:13:29/04/2024

2584 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی دۆلار بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ٨٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لەهەرێم نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا بەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی ٨٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

 

لای خۆشیەوە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەوەش کاریگەری سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و پێشبینیش دەکرێت نرخی دۆلار لە ١٤٥ هەزار دیناردا بمێنێتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکی سێ ملیار دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەدەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.













گەلەری