سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ چەندی کاشە؟

PM:03:02:29/04/2024

1336 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی خستنەڕووی ئەمڕۆی دۆلاری بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٧٨ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو.


بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە خستنەڕوی ئەمڕۆدا ٢٧٨ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٠ دۆلاری، بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی خستووەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، رێژەی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەی حەواڵە ٢٦١ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٥٤٠ دۆلار بووە و رێژەی خستنەڕووی کاشیش ١٦ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار دۆلار بووە.

دوێنێش بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکی سێ ملیار دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەدەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەندامێکی بەشداربووی کۆبوونەوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق و جەی پی مۆرگان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر هەڵگرتنی سزای سەر پێنج بانکی عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەتوانن لەمەودوا مامەڵەی حەواڵەی دەرەکی بۆ بازرگانانی ناوخۆیی و دەرەکی ئەنجام بدەن. وتیشی، "ئەو پێنج بانکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ دۆلار بۆ مامەڵە داراییەکانی پەیوەست بە دۆلاری حەواڵە ئەنجامدەدەن بەوەش ئاستی فرۆش زیاتر دەبێت".













گەلەری