وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، عێراق هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە و بەیەکەوە دەمێننەوە بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەکە بپارێزن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتۆن کۆبوونەوە و چەندین پرسی جیاوازیان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و جموجۆڵی گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا تاوتوێ کرد.
ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند،
ئەمریکا و عێراق پەیوەندی هاوبەشیان هەیە و درێژە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن، لە
بواری رووبەڕوبوونەوەی گروپە چەکدارەکان و ئاو و خزمەتگووزارییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، تا
ئێستا گروپە چەکدارەکان مەترسین بۆ سەر ناوچەکە و پێویستە بە هاوبەشی کاربکەن بۆ لەناوبردنیان.
دەشڵێت،"بە تامەزرۆییەوە
چاوەڕوانی سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ ئەمریکا و بۆ
ئەوەی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکادا کۆ ببێتەوە".
هاوکات، فواد حسێن
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق و ئەمریکا پێشینەیان هەیە لە بەگژداچوونەوەی
گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا و هەر بەو شێوەیە بە هاوبەشی دەمێننەوە بۆ ئەوەی لە
ناویان ببەن و تا ئێستا کاری باشیان کردووە لە رووبەڕوبوونەوەیاندا.
باسی لەوەش کرد، لە کەرتی
ئابووری و زۆرینەی بوارەکانی دیکەشدا بە
هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا دەمێننەوە.