بە گوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لەماوەی ١١ مانگی رابردووی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە، بە پشتبەستن بە ئامارێک کە سەندیکای کرێکارانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ١١ مانگی رابردووی ئەمساڵدا لەکاتی کارکردندا ٣١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە کە هۆکاری سەرەکی نەبوونی رێکاری سەلامەتی بووە.
بەپێی
ئامارەکان، لە سلێمانی ١٣ کرێکار و لە گەرمیان
هەشت کرێکار و لە هەولێر حەوت کرێکار و لە دهۆک و زاخۆ دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە
کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان زیاتر لە ٢٥٪ـی رووداوەکان بەهۆی کەوتنە خوارەوە روویداوە.
سەبارەت
بە ئاماری ساڵانی ٢٠١٦-٢٠٢٣ ئەوەش خراوەتە روو، بەرزترین رێژەی گیانلەدەستدان لە
ساڵی ٢٠١٦دا تۆمارکراوە کە ٦٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و کەمترین رێژەش لە ساڵی
٢٠١٧دا بووە کە ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، بە
تێکڕا لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ٢٨٥ کرێکار بەهۆی
رووداوەکانی کەوتنە خوارەوە و سوتان و تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.