سەردێڕ:

دوو شەپۆلی جیاوازی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

PM:09:01:02/12/2023

71412 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی جیاوازی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. دەشڵێت، "لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت".


ئەمڕۆ شەممە، هەڤاڵ سدیق شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی جیاوازی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

ئاماژەی بەوەش كرد، شەپۆلی یەکەم لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات کە نمەباران بۆ بارانی مامناوەند لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەبارێت و کاریگەرییەکەی لە رۆژی پێنجشەممەدا زیاتر دەبێت .

ئەوەشی خستە روو، شەپۆلی دووەمی بارانبارینەکە لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات کە  لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانبارینی سەرتاسەری دەبێت و تاوەکو درەنگانی شەوی یەکشەممە بەردەوام دەبێت. 

لەبارەی پلەکانی گەرماوە باسی لەوە کرد، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.













گەلەری