بۆ هەفتەی چوارەم لەسەر یەک نمایشی فیلمی ١٩٨٨ لە شاشەی سینەماکانی زۆربەی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە و هێشتا بینەرێکی زۆری هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نمایشکردنى فیلمی ١٩٨٨ لە شار و شارۆچکەکان بەردەوامە و هاوشێوەی شارەکانی دیکەی هەرێم، لە قەڵادزێ و سۆران و کۆیەش بە ئامادەبوونى ژمارەیەکی زۆر لە بینەران فیلمەکە نمایشکرا.
هاوکات، لە چەمچەماڵیش فیلمەکە نمایش کراو و هاوڵاتییانی
ناوچەکە پێشوازییان لە نمایشی فیلمی ١٩٨٨ کرد.
فیلمی
١٩٨٨ لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای نالیا بۆ میدیا کە خاوەنی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تیـە،
ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێک کاری بەرهەمهێنانی تێداکراوە و هەزار و ٥٠٠ کەس بەشداری تێدا کردووە و شوێنی وێنەگرتنەکەش پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری
بووە.
لە ڕووی
تەکنیکی و هونەرییەوە ستافی فیلمەکە سوودیان لە پسپۆڕ و کەسانی بیانی وەرگرتووە و
بە ئاستێکی پڕۆفیشناڵی بەرز کاری تێداکراوە و بە کاریگەرترین و پێشکەوتووترین فیلمی
کوردی دادەنرێت.
لە فیلمەکەدا کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا دەکرێت کە تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە،
هەروەها یەکەم جارە هەندێک زانیاری و چیرۆکی کاریگەری پێش و پاش رووداوی کیمیابارانی
هەڵەبجە لەو فیلمەدا نمایش دەکرێت.