وا بڕیارە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی سبەینێیدا دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکاتەوە دەنگ لەسەر یاسای هەموارکراوی کۆمسیۆن بدرێت.
بەپێی زانیاریەکان دانیشتنەکە بەشێوەیەکی نائاسایی بەڕێوەدەچێت و لەکۆی ٣٢٩ پەرلەمانتاریش تەنیا ١٧٢ پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
هەربە گوێرەی
خشتەی کارەکان، لە هەمان دانیشتنی سبەینێدا دەنگ بە هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی
عێراق دەدرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لە کۆتا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو تێیدا گفتوگۆ لە بارەی
هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرا.