سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەران کۆبونەوە

PM:02:33:05/10/2023

4424 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید لەسەر پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لە رێی بانکی TBI کۆبونەوە و سەرۆکوەزیرانی عێراق پرۆژەکەی نەوەی نوێی وەرگرت.


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید لە بەغدا کۆبونەوە و کۆبونەوەکەش تایبەت بوو بە پرسی ناردنی ڕاستەوخۆی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێی بانکی تی بی ئایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرۆژەکەی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچە لەلایەن بانکی تی بی ئایەوە پێشکەشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و پرۆژەکەی وەرگرت. 

هاوکات، دوو مانگ لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی و شاسوار عەبدولواحید لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبونەوە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا نەوەی نوێ رایگەیاند، لەگەڵ چەند فراکسیۆنێکی دیکە لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی ناوەندی کردووە کە موچەی فەرمانبەران تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت و لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.

 













گەلەری