سەردێڕ:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا کۆبووەوە

PM:07:01:14/09/2023

6548 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەردانێک لە ئەمریکایە و لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا لەبارەی دۆخی هەرێمەوە کۆبووەوە.


رۆژی پێنجشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە واشنتۆن سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمرکای کرد و ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە ئەمریکا و بەرپرسی نوسینگەی عێراق - ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لێ کرد.

هەروەها دواتر هەر لەناو باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەدا لەگەڵ هەریەک لە کارین برۆنسۆن بەرێوەبەری ئۆفیسی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤن بیتنەر بەرپرسی دێسکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی هەرێم و عێراقیان کرد.

جگە لەو دیدارە ، شاسوار عەبدولواحید سەردانی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد و لەلایەن سێث مۆڵتۆن سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی - ئەمریکی لە کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پێشوازی لێ کرا.

لە ١١ـی ئەیلول شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەردانێک گەیشتە ئەمریکا و رایگەیاند، وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەمیشە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان لە بەغداد بۆدەستەبەرکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

 














گەلەری