سەردێڕ:

لە بەغدا؛ محەمەد شیاع سودانی و شاسوار عەبدولواحید لەبارەی موچە و هەڵبژاردنەوە کۆبوونەوە

AM:10:43:31/07/2023

16544 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت و لەبارەی هەڵبژاردنەکان و ناردنی پشکی هەرێم و موچەی فەرمانبەرانەوە گفتووگۆیان کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەی نەوەی نوێ و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونە و باسیان لە هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، شاسوار عبدولواحید رایگەیاند، سەرۆک وەزیران پێی وتووە، موچە دەگاتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، سەرۆک وەزیران بە بەرپرسانی هەرێمی راگەیاندوە، پێویستە تەواوی یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت نەک تەنها چەند بڕگەیەکی.

وتیشی، "لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی ئەوەمان کرد کە هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم کەمتەرخەم بن، نابێت فەرمانبەران زەرەرمەند بن."

هەر لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت، چونکە ناکرێت هەرێم بێ پەرلەمان و خاوەن حکومەتی ماوەبەسەرچوو بێت و ئەو حکومەتەی ئێستا نادەستوورییە. 














گەلەری