سەردێڕ:

پارتی لە بەغدا پۆستێکی نوێی وەرگرت و ئاڵوگۆڕی لە پۆستێکی حکومیدا کرد

PM:05:10:05/07/2023

2516 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، ئومێد سەباح پۆستی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لێوەرگیراوەتەوە و پۆستی جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سومۆی لە بەغدا پێدراوە.


بەپێی بەدواداچوونەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم؛ بووە بە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی ناسراو بە "سۆمۆ".

هاوکات، لە جێگەی ئومێد سەباح، محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم دەبێتە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

ئەمڕۆ، جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە پۆستی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم و وتەبێژی حکومەتی هەرێم جیابکرێتەوە و لەمڕۆ بەدواوە پێشەوا تاهیر دەبێتە وتەبێژی حکومەتی هەرێم و جوتیار عادل خۆشی لە پۆستی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا دەمێنێتەوە.

پێشتر ئێن ئاڕ تی ئەوەی ئاشکرا کردبوو، کە پارتی نیازی وایە گۆڕانکاری لە پۆستە حکومییەکان بکات و پۆستی نوێ لە بەغدا وەربگرێت.













گەلەری