سەردێڕ:

رۆژنامەیەکی ئەمەریکی وردەکاری سەردانێکی نهێنی سەرۆکی CIA بۆ چین ئاشکرا دەکات

ویلیام بێرنزی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سى ئاى ئەى
AM:11:15:03/06/2023

2488 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئەمەریکی لە زاری پێنج سەرچاوەی وڵاتەکەیەوە ئاشکرای کرد، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا ناسراو بە سى ئاى ئەى، لە مانگی ئایاردا بە نهێنی سەردانی چینی کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی ئەمەریکی رایگەیاند، بۆپیشاندانی نیگەرانییەکان لەسەر تێکچوونی پەیوەندییەکانی چین و ئەمەریکا و فشار دروست کردن لەسەر چین بۆ کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵای ئەو دوو وڵاتە ویلیام بێرنزی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سى ئاى ئەى بە نهێنی سەردانی وڵاتی چینی کردووە.

رۆژنامەکە دەڵێت، یەکێک لەو سەرچاوانە باسی لەوە کردووە، "بەڕێوەبەری هەواڵگری مانگی رابردوو گەشتێکی بۆ پەکین کرد، لەوێ لەگەڵ هاوتا چینییەکانی کۆبووەوە و جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی هێڵە کراوەکانی پەیوەندی کردن لە رێگەی کەناڵە هەواڵگرییەکانەوە کردوەتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە چین لە چەند مانگی رابردوودا زنجیرەیەک هەنگاوی سەربازیی مەترسیداری ئەنجامداوە و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوای کردوەتە ئامانج.

هاوکات، لە ماوەی رابردوودا وەزیری بەرگری چین رەتی کردەوە هاوتا ئەمریکیەکەی ببینێت.













گەلەری