سەردێڕ:

کەمال کڵیچدار ئۆغڵو: ئەم هەڵبژاردنە یان دیموکراسی دەهێنین بۆ تورکیا یاخود فڕێیدەدەینە زبڵدانی مێژوو

کەمال کڵیچدار ئۆغڵو کاندیدی پۆستی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی پارتى گەلى کۆمارى جەهەپە
PM:01:41:13/05/2023

940 جار خوێندراوەتەوە

کەمال کڵیچدار ئۆغڵو کاندیدی پۆستی سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییەو دەشڵێت، یان دیموکراسی دەهێنین بۆ تورکیا یاخود فڕێیدەدەینە زبڵدانی مێژووەوە.


کەمال کڵیچدار ئۆغڵو کاندیدی پۆستی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی پارتى گەلى کۆمارى جەهەپە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسیلەوەکرد، "با هەموان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگبدەن، چونکە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییە، یان بەڕاستی دیموکراسی دەهێنین بۆ تورکیا یان فڕێیدەدەینە زبڵدانی مێژووەوە."

کڵیچدار ئۆغڵو تەئکیدیکردەوە، پێویستە لەسەر تەواوی هاوڵاتیانى تورکیا بەهەموو چین و توێژەکانەوە، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگبدەن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەى موحەڕەم ئینجە سەرۆکی گشتی پارتی نیشتیمان، کە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرکۆمار کشایەوە، کە ئایا لەم نزیکانەدا بەیەکەوە قسەیانکردووە یان نا، کڵیچدار ئۆغڵو ئەوەیخستەڕوو، "کاتێک لەنەخۆشخانە خەوێندرا قسەمانکرد، پەیوەندیم پێوەکردو هیوای چاکبوونەوەم بۆ خواست، گفتووگۆیەکی کورتمان ئەنجامدا".

داواکارییەکەى رکابەرە بەهێزەکەى ئەردۆغان، لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ ١٤ـی ئایار؛ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، کە ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٦٧١ دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە.













گەلەری