سەردێڕ:

سودانی: لە دژی گەندەڵی سەرنەکەوین لە سێکتەرەکانی دیکەدا شکست دێنین

AM:10:43:19/03/2023

6436 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگا نادەن داهاتی گشتی بە هیچ مەبەستێک بەفیڕۆ بدرێت. دەشڵێت، "ئەگەر لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سەرنەکەوین لە هیچ ئاڵنگارییەکی دیکەدا سەرناکەوین."


محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ گفتوگۆکردن ، ئاماژەی بەوەشدا، "رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئاڵنگارییەکی گەورەیە ئەگەر تێیدا سەرکەوتوو نەبین لە سەرجەم ئاڵنگارییەکانی دیکەشدا دیکەشدا شکست دەهێنین و سەرکەوتنیش بەبێ هەماهەنگی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت لە رووی یاسا دانان و جێبەجێکردن و دادوەرییەوە بەدینایەت."

دەشڵێت، پێویستە هەموو داموودەزگاکانی حکومەت هەوڵبدەن متمانەی خەڵکی بگەڕێنینەوە کە بەهۆی زۆری بەڵێنەکان و نەبوونی کردار و دەستکەوتەکانەوە کەم بووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی بەرنامە و پلانەکانیان دەیانەوێت جارێکی دیکە عێراق بگەڕێننەوە بۆ باشترین دۆخ لەنێو وڵاتانی جیهاندا بە بەرەوپێشەوەبردنی ئابوری و رەخساندنی هەلی کاری نوێ و بەرەوپێشەوە بردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرەنگار بوونەوەی هەژاری و پاڵپشتی ئەوانەی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و پێشکەشکردنی هاوکاری تەندروستی.


 













گەلەری