سەردێڕ:

ئۆکرانیا سزای بەسەر سەرۆکی ئەم وڵاتەی دراوسێی عێراقدا سەپاند

PM:06:29:18/03/2023

27244 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا سزای بەسەر ١٤١ کیانی فەرمی و ٣٠٠ کەسدا سەپاند لە نێویاندا سەرۆکی سوریا هەیە.


بە مەرسوومێکی سەرۆکایەتی ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا فەرمانی سەپاندنی سزای بەسەر ١٤١ لایەنی فەرمی و ٣٠٠ کەسایەتیدا دەرکرد کە لە نێوانیاندا بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و حسێن ئارنۆس سەرۆکوەزیرانی سوریا و و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوە هەیە.

بەپێی فەرمانەکە، سزاکە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە و سزاکان بلۆک کردنی سامان و سنووردارکردنی کارەکانی بازرگانی و راگرتنی پابەندبوونە ئابووری و داراییەکان دەگرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سێ رۆژ پێش ئێستا بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی مۆسکۆی کردوو پاڵپشتی سوریای بۆ روسیا لە هێرشی سەربازی بۆسەر ئۆکرانیا دەربڕی و کۆشکی کرملینیش جەختی لە یەکپارچەی خاکی سوریا کردەوە.



ک - ک













گەلەری