سەردێڕ:

هاوینی ئەمساڵ چۆن دەبێت؟

PM:04:56:18/03/2023

18772 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، هاوینی داهاتوو وشک نابێت و بارانبارین لە مانگی ئازاردا بەردەوامی دەبێت، دەشڵیت، "لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەرێم ١٠٤ ملیم باران باریوە و ئەگەری هەیە بارانی زیاتریش ببارێت."


عامر جابری، سەرۆکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کەشی هاوینی داهاتوو وشک نابێت، بەڵام پلەکانی گەرمی نزیک لە تۆمارکراوەکانی هاوینی پێشتر دەمێنێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی ٢٠٢١ بەرچاوڕوونییان هەبوو لەبارەی ئەوەی کە هاوینی ئەو ساڵە وشک دەبێت بەهۆی کەمی بارانەوە، بەڵام لەمساڵدا بارانێکی باش باریوە بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی وڵات و هاوینی ئەمساڵ وشک نابێت.

باسی لەوەشکرد، ناوچەکانی هەرێم بارانبارینێکی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە و لە چەند رۆژی رابردوودا بڕی ١٠٤ ملیم باران لە هەرێم باریوە و لە مانگی ئاداریشدا بارانبارین و گۆڕانی کەش بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی کەمی بارانەوە لە عێراق وشکەساڵی روویدا و بەشێک لە کەشناسان هۆشداری توندیان دا لەبارەی مەتسییەکانی بەبیابانبوون لە عێراق.

هاوکات، لە کۆنگرەی جیهانی بۆ کەشوهەوا هۆشداری درایە عێراق لەبارەی ئەوەی یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین گۆڕانکاری کەشوهەوا تێیدا روودەدات و حکومەتی عێراقیش بودجەیەکی تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانە تەرخانکرد.













گەلەری