سەردێڕ:

چاوگێک لە ئاسایشی هەولێر بۆ ئێن ئاڕ تی: ئەو خوێندکارەی ئەمڕۆ لە هەولێر دوو مامۆستای زانکۆی کوشت دەستگیر کرا

PM:12:17:28/06/2022

43968 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە ئاسایشی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو خوێندکارەی بەربەیانی ئەمڕۆ دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا کە بەنیازبووە هەڵبێت و لەشاری هەولێر بچێتە دەرەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە ئاسایشی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی هەولێر خوێندکارەکەیان لە نزیک گوندی کانی بزرە و مورتکە دەستگیرکرد کە هەوڵیداوە لەسنوری هەولێر بچیتە دەرەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بکوژەکە ناوی "ئاراس مەهدی"یە و ماڵیان بەرامبەر بەڕێوەیەری ناحیەی بەحرکەیە وباوکیشی بەرپرسێکی باڵای سەربازی پارتی بووە و لە ئێستادا خانەشینە.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوانبار دوو ساڵ پێش ئێستا لە زانکۆی سۆران خوێندکاری بەشی یاسا بووە و فەسڵ کراوە.

خوێندکارەکە هەوڵیداوە گواستنەوە بکات لە زانکۆی سۆرانەوە بۆ زانکۆی سەڵاحەدین، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵەحەدین رازی نەبووە وەری بگرێت کێشەی لەگەڵدا هەبووە و خوێندکارەکە هەڕەشەی لێکردووە.

کاوان ئیسماعیل لە دادگا سکاڵای لەسەر خوێندکارەکە تۆمار کردووە و بڕیاربووە ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای هەبێت، بەڵام لە جیاتی ئەوەی بچێتە دادگا سەرەتا چووەتە سەر ماڵی ئەو مامۆستایەی لە زانکۆی سۆران فەسڵی کردووە، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی لە ماڵ نەبووە، دکتۆر ئیدریس عیزەت، کە هاوسەری ئەو مامۆستایەبووە، تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئیدریس عیزەت دوو کچی هەیە، بەڵام کەسیان لە ماڵ نەبوون کاتێک خوێندکارەکە چووەتە سەر ماڵەکەیان.

دوای کوشتنی ئیدریس عیزەت، خوێندکارەکە چووەتە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین، لە ئەنجامدان پاسەوانی کۆلێژەکە و دکتۆر کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای بەسەختی بریندار کرد.

کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی ٢٠١٨ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە پارێزگاری هەولێر. 

 


رزگار کۆچەر - هەولێر












گەلەری

‌بەپەلە