سەردێڕ:

بەهۆی خۆڵبارینەوە؛ یەکەم پارێزگای هەرێم دەوامی راگرت

PM:10:22:23/05/2022

174104 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، سبەی دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا حکومی و تایبەتەکاندا رادەگیرێت.


پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە، پشووی فەرمی رادەگەیەنن.

 

لەراگەیاندراوەکەدا ئەوە هاتووە، لەبەر رەوشی بریندارانی چەکی کیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران، لەژێر رۆشنایی ڕێنماییە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم و ناوەند و زانیاریە کەشناسیەکان کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە، بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلی ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێم کردووە کەمدەبێتەوە.

هـ.ئـ


 













گەلەری