سەردێڕ:

وردەکاری رووداوی کوشتنەکەی کاتژمێرەکانی سەرەتای جەژن ئاشکرا کرا

AM:08:44:02/05/2022

99612 جار خوێندراوەتەوە

کەسێک لە خانەوادەی کوژراوەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ زاواکەیان چووەتە سەر ماڵی باوکیان و خێزانەکەی خۆی و خوشکی ژنەکەی و برازایەکی و برایەکی ژنەکەی کوشتووە و دایکی ژنەکەشی بریندار کردووە.


مەریوان ئەحمەد حوسەین کە برای سێ کوژراوەکە و مامی کوژراوەکەی دیکەیە لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەوان قسەی خۆیان دەبێت و کۆنگرەی رۆژنامەنووسی سازدەکەن.

دەشڵێت، "زاواکەمان بەرپرسێکی حزبی لە پشتە و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە، پێشتر کەیسی دادگای لەسەر بووە و تۆمەتبارە بەتاوانی کوشتن، بەڵام داڵدە دراوە."

لەبارە دەستگیرکردنی بکوژەکەوە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ چوار کەس کوژراون و کەسێک بریندارە کە ژنێکی تەمەن ٦٨ ساڵانە.

بەگوێرەی وتەی شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، بە فیشەک تەقەیان لێکراوە و چوار کەسەکە برایەک و دوو خوشک و یەکێکیشیان تەمەنی چواردە ساڵە کە پێ دەچێت خوشکەزایان بێت و کاتژمێر حەوت و سی خولەکی ئەم بەیانییە تەرمەکان گەیەندراونەتە تەندروستی.

شاڵاو عەلی، سلێمانی

 













گەلەری