لە رووداوێكی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ راپۆرتێکی لەبارەی ناڕەزایەتییەكانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ماوەی ئەو مانگەدا، هاوڵاتییانی هەرێم ٣٢ چالاکی ناڕەزاییان رێکخستووە، هەروەها، ئەو مانگە خراپترین بووە بۆ پارێزبەندنی پەرلەمانتاران.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای جەلەولا ـ خانەقین چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە سەرجەمیان کوردن و دانیشتووی کەلارن.
نوێنەری بەشێک لە جوتیاران سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێیان کرد لە پەرلەمانی کوردستان و وتیان، نەوەی نوێ تاکە لایەنە کە بەدەم داواکارییەکانیانەوە رۆشتوون، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێش وتی، پشتگیری داوای جوتیاران و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدەن لە هەرێم و عێراق.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا ١٨٤ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە و ٢٤ حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە و لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و کەرکوکیش ١٢ حاڵەت تۆمارکراوە و پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
روسیا سیستەمی ئاسایشی بەهێزی AI پەرەپێدەدات بۆ چاودێریکردنی شوێنە قەرەباڵغەکان.
دوێنێ کۆبوونەوەی شاندەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و شاندی حکومەتی عێراق لە بەغدا کۆتایی هات و حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەنەبوو نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، تا بەغدا مووچەی خەڵک بنێرێت و ئەمڕۆش ٦٢ رۆژە مووچە دابەش نەکراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەرکی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٦ لە عێراق کۆتایی پێدێت، دەشڵێت، گرێبەستیان هەیە بۆ بنیادنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی و گرێبەستی دیكەش ئەنجام دەدەن بۆ دڵنایایی ئاسایشی ئاسمانی عێراق.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لەسەر هەندێک لە ناوچەکان و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر مەرجەکانی ئاگربەست بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ لە کەرتی غەززە و هەموو لایەنەکان کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەو ماوەیەدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە هەرێم و بەغدا کێشەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە چارەسەربکەن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٥ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تا رادەیەک جێگیرە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، زۆر کەس بۆ فێنکبوونەوەی ماڵ و جەستەیان بەتایبەت لە شەواندا، پشت بە هەوای پانکە دەبەستن و دەخەون، ئەمەش زیان بە تەندروستیی جەستەیان دەگەیەنێت.
دەنگێکی بەرزی تەقینەوە لە سلێمانی بیسترا و وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش بە ئێن ئاڕ تی وت، دوو درۆن لە ناوچەی تاسڵوجەی سنووری شارەکە کەوتنە خوارەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین سەرانسەری هەرێمی گرتەوە، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی زیاتر لە ١٦٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هاتووچۆی راپەڕین بە هاوڵاتیان دەڵێت، "ئەگەر هەر شۆفێرێکتان بینی سەرپێچی رێنماییەکانی هاتووچۆ دەکات، ئەوا راستەوخۆ ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن".
قەیرانی کۆچبەران لە بەریتانیا زیادیکردووە و سەرەڕای هەوڵدان بۆ سنووردارکردنیان لەلایەن حکومەتەوە، نزیکەی ٢٠ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا، بۆ یەکەمجار لیژنەیەکی ئاسایشی ئەلیکترۆنییان پێکهێنا، وەک ئامادەکارییەک بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، شەقامی گشتی سەنتەری شارەکە فراوان دەکرێت و پێویستە شۆفێران لەکاتی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شەقامە، هێمای رووناکی (چواری) کارپێبکەن.
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی تاقیکردنەوەی تیۆری لە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە کۆیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەگەر ملیارێک دۆلار کرێی کۆمپانیاکان قەرزار بێت ئەی لە (٢٧) مانگی رابردوو داهاتی نەوتی چی لێکردووە کە رۆژانە نزیکەی (٤٠٠) هەزار بەرمیل نەوت بەقاچاغ دەفرۆشێت.
کارەبای راپەڕین دەڵێت، نرخی یهك ئهمپێر كارهبای مۆلیدەی ئههلی گهڕهكهكان له ناوشاری رانیە له نێوان پێنج هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٠ هەزار دیناره.
بەڕێوەبەرى بەشەخۆراکى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زەیتی بەشەخۆراکیان لەناو شاردا دابەشکردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا لە دەرەوەی شار دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
کەشناسی هەرێم ئاماری ٣٠ ساڵی رابردووی پلەکانی گەرمای لە مانگی شەش بڵاوکردەوە و دەڵێت، مانگی شەشی ئەمساڵ گەرمترین بووە.
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە حاڵەتێکى دەگمەندا، منداڵێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر بە دوو رووخسارەوە لەدایکبوو، چاوگێکیش لە نەخۆشخانەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، پاش مانەوەی بۆ ماوەیەکی کەم منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردن دەڵێت، لەگەڵ کۆمسیۆن ئامادەکاریمان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی مانگی حەوت، بەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن خێزاندا.
سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، نرخی یەک ئەمپێر لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری لە شەش هەزار و ٢٥٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەڵێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی ئامێری گزیکردن، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکردووە.