لە چەند پارێزگایەکی عێراق سبەی کرایە پشوو
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەگەڵ بەغدا هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم لە یاسایی نەوت و غاز، وتیشی، حکومەتی عێراق پرسی مووچە وەک کارتی فشار لە دژی هەرێم بەکاردەهێنێت.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەمشەو دەست بە بەردانەوەی یەکەم بڕی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکرێت و هاوکارییەکە ئارد، شەکر و خواردنی قتوبەند لەخۆ دەگرێت. ئاژانسی رۆیتەرزیش دەڵێت، بەردانەوەی هاوكارییە مرۆییەكان لە باكووری غەززە دەستیپێكرد.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، پارێزگاکانی بەسڕە و زیقار و واست و کەربەلا، دیوانیە، میسان بۆ سبەی یەکشەممە پشووی فەرمییان راگەیاند، هاوکات پارێزگای بابلیش بۆ پاراستنی فەرمانبەرانی، کاتەکانی دەوامی فەرمیی گۆڕی.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، مامۆستایانی گرێبەست بێبەشکراون لە مووچەکانیان، لەکاتێکدا مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، رێگە بە هیچ تاک و قەوارەیەک نادەن لەسەر بنەمای ئایین یان بیروباوەڕ، پێوەر و پۆلێنکردن بۆ کۆمەڵگا دابنێت، هەروەها سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، پایەی بنەڕەتی دەوڵەتێکی بەهێز و شکۆمەندە، هیچ لایەنێک مافی دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕیارە و جێگرتنەوەی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی نییە.
دوای بهسهربردنی ٣١ ساڵ له زیندانهكانی توركیا، وهیسی ئاكتاش له زیندانی ئیمرالی ئازاد كرا.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار - ناحیەی باوەنور نزیک گوندی رەند علی خان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
هێڵی ئاسمانی عێراقی داوای لێبوردن لە سەرنشینەكانی دەكات بەهۆی دواکەوتنی گەشتی IA 102، کە سەرنشینی فڕۆکەی بۆینگ دریملاینەر (787-AY-ATD) بوون لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
سەرەڕای ئەوەی دەسەڵات بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کێشەی بێ ئاوییان لە هەولێر چارەسەر کردووە، بەڵام کێشەکە هەر بەردەوامە و هاوشێوەی ساڵانی پێشوو نەوەی نوێ ئاوی گەیاندە گەڕەکە بێ ئاوەکانی شارەکە.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی هەرێم زیاتر دابەزی و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار هاتە خوار ١٣٩ هەزار دینار و شارەزایانی ئابووریش هۆکارەکەی بۆ توندکردنی رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق دەگەڕێننەوە.
دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا بە لابردنی زمانی کوردی لە کاتی تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی دیالە و موسڵ و کەرکوک، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئەو بڕیارە پێشلکاریی دەستورییە و داواش دەکەن دەستبەجێ بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردى هەڵبوەشێنرێتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێک کە لەگەڵ خێزانەکەی لە شنگالەوە چوونەتە زاخۆ، بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو رووباری خابوور، بەهۆی ناشارەزایی شوێنەکە و زۆربوونی ئاوەکە خنکا.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە. دەشڵێت، پێویستە قەوارەی فیدراڵیی هەرێم بپارێزرێت.
رێكخراوی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژكاریی ئابووری عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە ١٨ هەزار ئۆتۆمبێل لە چینەوە هاوردەی عێراق كراون.
کۆمپانیای مێتا دەڵێت، بە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ـەوە، هەموو بانگەشەیەکی سیاسی لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکانیەوە لە ئەوروپا قەدەغە دەکرێت و ئەم بڕیارە بە سانسۆر و هۆکاری کپکردنی گوتاری سیاسی ناودەبات.
دوای ئەوەی پلەکانی گەرما گەیشتنە ٥٠ پلەی سیلیزی، لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان، تەندروستی کەرکوک چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە گەرما بڵاوکردەوە.
فەرمانبەرانی گرێبەست پەیامێک ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەن و داوادەکەن، بڕیارێك دەربکرێت كە فەرمانبەرانی گرێبەست مۆڵەتیان پێبدرێت درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران دەڵێت، سبەینێ رێگای سەرەکی سۆران - چۆمان دادەخرێت.
وەزیری پەروەردە ئاگاداری فەرمانبەران و مامۆستایانی پەروەردە دەكاتەوە، ئێستا دەتوانن لە ئەپلیکەیشنی ئی پەروەردە بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان بكەن.
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی هەرێم دەڵێت، ناونووسین بۆ پرۆسەی حەج، دەبێتە دیجیتاڵی.
لە شاری زاهیدان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران چەند چەکدارێک تەقەیان لە دادگای شارەکە کرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، گەنجێک لەکاتی کۆچکردن بۆ ئەوروپا لە بەلەمێکدا بێهۆش بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئیتاڵیا، گیانی لەدەستدا.
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشووری سەبارەت بە پشتگوێخستن و زەوتکردنی زەویەکانی گەلەکەیان راگەیەندراوێک ئاڕاستەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات و دەڵێت، داگیرکارەکانی ئەو زەویانە کەسانی دەستڕۆیشتوون لە حکومەتدا، دەشڵێت،"هیوامان بە حکومەتە نوێیەکەتان بوو، هیچ شتێکتان نەکرد جێگای باس بێت".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.
دوای کۆبوونەوەکەی شاندێکی دەم پارتی و رێبهری زیندانیكراوی پهكهكه، لە دورگەی ئیمڕاڵی، شاندەکە دەڵێن، کۆمیسیۆنێک بۆ پرسی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە و ئۆجەلان چاوەڕوانە، کارەکانی ئەو کۆمیسیۆنە بە رێبازێکی گشتگیر و هەمەلایەنە، لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا کاربکات.
ئەم جۆرە بە بچووکترین مارە ناسراوەکانی جیهان دادەندرێت کە نزیکەی دوو دەیە نەبینراوە، ئەمەش نیگەرانی بەشێک لە زانایان دروستکردووە کە رەنگە لەناوبچن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥١ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک نزمبووەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی بڕینی رۆژانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لە نیوەشەو تا کاتژمێر شەشی بەیانی دوورە لە راستییەوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا وتی، ئەو ١٪ی لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بڕدراوە لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بووە، وتیشی، ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە.