سبەینێ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ دەڵێت، سبەینێ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.
گۆڤاری فۆربس بڵاویکردەوە، سامانی ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا گەیشتووەتە نزیکەی ٧٥٠ ملیار دۆلار.
جێگری پێشووی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق دەڵێت، پێكهێنانی حكومهتی نوێ له عێراق دوادهكهوێت، ئهگهر كۆبوونهوهی كۆتایی مانگیش ئهنجام بدرێت و سهرۆكی پهرلهمانی عێراقيش دیاری بكرێت.
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانیی سوننەکان کۆببنەوە و چاوەڕواندەکرێت دوای کۆبوونەوەکەیان کاندیدێک یاخود دوو کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاریبکەن.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، ساڵی داهاتوو دەبێتە ساڵی یەکڕیزی کورد لە سەرانسەری ئەو چوار وڵاتەی کە لە ناوچەکەدا دەژین.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بڕی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ.
لە نزیک گوندی بیرکێی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو گۆمێکەوە و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
دەزگای هەواڵگریی عێراق، وەڵامی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە دەداتەوە، کە باسی کردنەئامانجی عێراق دەکەن و دەڵێت، هیچ پەیامێکیان پێنەگەیشتووە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دیوانیە ١٠ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە چوارکەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
دوو پێشمەرگە بەهۆی دەمەقاڵێوە لە بارەگایەکی سەر بە پیرەمەگروون، یەکێکیان ئەوی دیکەیانی کوشت و وتەبێژی هێزەکانی ٧٠ دەڵێت، بکوژەکە خۆی رادەستکردووە.
چاوەروان دەکرێت ئەمڕۆ دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەى مانگی ١٢ خۆیان بکات، بەلام تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکەی رادەست نەکردووە تا بەغدا مووچەی مانگی ١٠ ی بۆ بنێرێت.
ژمارەیەک پەنابەری هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا زیندانیکراون و دەڵێن، بە زۆرەملێ دەیانەوێت داواکاری ناردنەوەیان پێواژۆبکەن ئەوانیش داوای بەهانەوەچوون دەکەن.
کارمەندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر رفێندرا و دوای ئازادکردنی وتی، لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە تورەکەیان لەسەرکردووە و ئەشکەنجەیان داوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت، میران بەکر شەوی رابردوو سوکایەتی بە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک کردووە.
ناوەندی گەردونناسی میسڕ لە نوێترین شیکردنەوەی گەردوونناسی خۆیدا، وادەی دەستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ـی ئاشکرا کرد و دەڵێت، رۆژی ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەک یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە.
چاوگێک لە دارایی عێراق دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت و تا ئێستاش حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتیی مانگی ١٠ـی نەناردووە تا پارەکەی بۆ خەرجبکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی باڤیلۆن، نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان و بەڵێندەرانی بردووە و پرۆژەکەی بەجێهێشتووە. هاوکات کرێکاران و بەڵێندەرانی پڕۆژەکەش بڕیاریانداوە ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوایان لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە کە کێشەکەیان بۆ چارەسەربکات.
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ نوێترین زانیاری لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە دۆسیەی نەوتدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، رێککەوتنەکە نوێ دەکرێتەوە.
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١١ ملیار دینار بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە و دەشڵێت، دوو شەممە قەرەبووکردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دەستپێدەکات و پارەی كاشیان پێ دەدرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی وت، فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکراوەتەوە و پێویستە هاوڵاتیان بۆ خۆتۆمارکردن برە پارەیەک بدەن.
پۆلیسی گەرمیان پێنج كەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە شەڕەكەی دوێنێی گوندی خاڵەبەگی دەستگیر كرد، كە تێیدا چوار هاوڵاتی، كە سیانیان برا بوون، كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
عیمران خان، سهرۆك وهزیرانی پێشووی پاكستان و هاوسهرهكهی دوای ئهوهی به تاوانی گهندهڵی تۆمهتباركرابوون، سزای ١٧ ساڵ زیندانییان بهسهردا سهپێندرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لە چەند ساڵی رابردوودا سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان سەلماندووە کە خاوەنی سەروەرین".
روانگەی ئیکۆی عێراق دەڵێت، بەهای یەدەگی زێڕی عێراق بە نزیکەی ٢٣.٦٤ ملیار دۆلارە، هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی وڵات، دەشڵێت، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە ١٧٠ تەن.
بهپێی خشتهی پشووهكانی ههرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پشووی فهرمی دهبێت لهسهرجهم فهرمانگه و دامودهزگاكانی ههرێم.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەو با بەهێزەی سنووری سلێمانی و راپەرینی گرتووەتەوە کۆتایی دێت و لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
شەوی رابردوو، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لەلایەن هێزێکەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر رفێندرا و ماوەی شەش کاتژمێر دەستبەسەر بوو، پارێزگاری هەولێری لەبارەی رووداوەکەوە وتی، "ئاگاداری هێرشکردنە سەر میران بەکر نەبووین و تەنیا لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە زانیومانە".
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مامۆستای لە کارەکانیان دورخستووەتەوە و بە مامۆستایانی هەمیشەییش دەڵێت، لە سەرووی بەشە وانەکانی خۆتانەوە وانە بڵێنەوە و لە بەرامبەردا بۆ هەر کاتژمێرێک چوار هەزار دیناریان پێدەدات.
ئەندامێکیی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی وتی، پێویستە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای "ئیستحقاقی هەڵبژاردن" بێت و نابێت پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تێکەڵ بکرێن.
بهیانی ئهمڕۆ تهرمی دوو گهنج له یهكێك له باخهكانی مێرگهپان دۆزرانهوه و بهپێی وتەی پۆلیسی سلێمانی، بههۆی غازی سۆپاوه گیانیان لهدهستداوە.